# دەستپێکردن

# ئەکسیۆس چییە؟

ئەکسیۆس ڕاژەخوازێکی HTTPـیە لەسەر Promise بنچینەکراوە (opens new window) بۆ نۆد (opens new window) و وێبگەڕ. هاوچەشنە (opens new window) (واتا دەتوانێ بە هەمان کۆد لەسەر وێبگەڕ و نۆدیش کاربکات). لەسەر ڕاژە moduleـی ڕەسەنی نۆد http بەکاردەهێنێت، لەکاتێکدا لەسەر ڕاژەخواز (وێبگەڕ) XMLHttpRequests بەکاردەهێنێت.

# تایبەتمەندییەکان

  • دروستکردنی XMLHttpRequests (opens new window) لەسەر وێبگەڕ
  • دروستکردنی داواکاری http (opens new window) لە نۆد
  • پشتگیری کردنی ناوبەستی Promise (opens new window)
  • ناوەندگیرکردن لە داواکاری و وەڵامەکان
  • گۆڕینی داتای داواکاری و وەڵامەکان
  • هەڵوەشاندنەوەی داواکارییەکان
  • گۆڕینی خۆکارانە بۆ داتای JSON
  • پشتگیری بۆ پاراستن لە دژی XSRF (opens new window) لەسەر ڕاژەخواز

# دامەزراندن

بە npm:

$ npm install axios

بە bower:

$ bower install axios

بە yarn:

$ yarn add axios

بە CDNـی jsDelivr:

<script src="https://cdn.jsdelivr.net/npm/axios/dist/axios.min.js"></script>

بە CDNـی unpkg:

<script src="https://unpkg.com/axios/dist/axios.min.js"></script>
Last Updated: 2/24/2023, 9:22:20 AM